هاوپیمانان: پێنج سهركردهی باڵای داعش كوژران
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاماری کار و چالاکییەکانی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و گوتەبێژی هاوپەیمانان رایدهگهێنێت.” كه لە سێ مانگی رابردوودا پێنج سەرکردەی داعشیان کوشتووه.”
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کوژرانی پێنج سەرکردەی باڵای داعش رادەگەیەنێت کە لەماوەی نێوان مانگەکانی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو تا کانوونی دووەمی ئەمساڵ كوژراون.
بەپێی راگەیەندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كهبڵاویكردۆتهوه.” کە سەرجەم سەرکردەکانی داعش، لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە خاکی سوریا کوژراون و لە ئێستادا چەکدارانی داعش رووبەرێکی کەمیان لەخاکی سوریا و لەنزیک سنوری عیراق لەژێر کۆنترۆڵدا ماوە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەردەوام بۆردومانی پێگەکانیان دەکەن، هاوکات شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەک هێزی زەمینی لەدژی ئەو چەکدارانە شەڕ دەکەن.