گیراوهیهكی سروشتی بۆ نههێشتنی ئازاری ددان
ئازاری ددان یەكێكە لەگرفتە بێزاركەرەكان توشی زۆرێك لەخەڵكی دەبێت، ئەوەش چەندین هۆكاری لەپشتەوەیە وەك هەوكردنی ددانو پوكو كلۆربونو پشتگوێخستنی پاكو خاوێنی ددانو ناو دەم.”
ئازارەكانی ددانو دوبارەبونەویان گرفتێكە پێویستە لەكاتی خۆیو بەخێرایی مامەڵەی لەگەڵ بكرێتو نابێت بەتەنها بیر لەوە بكرێتەوە بەشكاندنی ئازارەكەی لەرێگەی دەرمانێكەوە وازی لێبهێنرێت بەڵكو پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ چارەسەركردنی كۆتایی بەتایبەتی ئەگەر ئازارەكەی ناوبەناو دوبارە بێتەوە.
بۆ چارەسەركردنی ئازاری ددان ماڵپەڕی youm7 ئاماژەی بەوەداوە دەتوانرێت لەرێگەی چارەسەری سروشتیەوە ئازاری ددان كەمبكرێتەوەو هەموو جارێك پەنا بۆ خواردنی دەرمان نەبرێت، لەوانە گیراوەكانی گژوگیای سروشتی بەئاسانی بەخێراییدەتوانن چارەسەری ئازارەكان ددان بكەن.
توانای لەناوبردنی بەكتریاكانیان هەیەو ناودەمو جێگای ئازارەكان خاوێن دەكەنەوە، لەدیاترینیان بریتیە لەخواردنەوەی چای ساردو هێشتنەوەی لەنێو دەمدا یان دەتوانرێت كیسی بچوكی چا بخرێتە سەر جێگای ئازارەكە، یان كیسی نەعنای كوڵێنراو دوای ساردكردنەوە بخرێتە سەرددانەكە یان گیراوەی نەعنا لەنێو دەمدا بهێڵرێتەوە بەشێوەیەكی خێرا دەبنەهۆی كەمكردنەوەی ئەو ئازارەو حەوانەوەی.
س.ب