یه‌كێتی پیلانگێڕیه‌ك دژی نه‌وه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌دات
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌ممه 17/9/2016 به‌رپرسێكی یه‌كێتی نزیك له باڵی ده‌سترۆیشتوو، كۆبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵبه‌جه كردووه و پێیرتگه‌یاندوون، ده‌بێت به‌یانی هه‌مووتان ده‌رگای قوتابخانه‌كان دابخه‌ن و بایكۆتی ده‌وام بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به خواكوڕكی راگه‌یاند ئه‌مرۆ له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌و شاره، له‌لایه‌ن جێگری مه‌ڵبه‌نده‌وه كۆبوونه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان كراوه كه به‌یانی بایكۆتی خوێندن بكه‌ن و پێویستیشه سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ببه‌ستنه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك، به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ئه‌و كاره‌یان به دژی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و شاره له‌قه‌ڵه‌م داوه و پێیانوابووه كه زیان به‌داهاتووی نه‌وه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێ و سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌شێوێنی، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌وه پێداگری كراوه و قسه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان دوای كۆبوونه‌وه‌كه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه و پێیانوابووه ناكرێت سیاسه‌ت به‌م شێوه ناشرینه تێكه‌ڵ به پرسی خوێندن و په‌روه‌رده بكرێت