پافل تاڵه‌بانی بۆ یه‌كێتیه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه‌كانتان ئازاد كراوه‌

له‌ پۆستێكی دا خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، كه‌ له‌گه‌ڵ فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق دا كۆبۆتوه‌، وێنه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌، ده‌لێت ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی سنوری ریفراندۆمی كوردستان، ئازاد كراون، داوایی ئۆقره‌یی و گه‌رانه‌وه‌ی ژیان ده‌كات”.

بافل تاڵه‌بانی كوره‌ گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كه‌ به‌شداربوو له‌ فرۆشتنی كه‌ركووك و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ پۆستێكی دا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دا، ده‌لێـ” كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ” د. فواد مه‌سعوم سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ دیداره‌كه‌دا، باسمان له‌پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌ردوو ئاستی ناوه‌خۆی و ده‌ره‌وه‌ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختمان له‌ په‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، هاوكات ” گه‌رانه‌وه‌ی ئۆقره‌یی و ژیانی ئاسایی بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان دووپاتكرایه‌وه‌”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌م سوكایه‌تی و ره‌زیڵكردنه‌ی خه‌ڵك له‌كه‌ركووك و خورماتوو به‌ده‌ست حشدی شه‌عبی و میلیشیاكانی تری عێراق و ته‌عریب و كوشت و برین و سوتاندنی ماڵی خه‌ڵك له‌ پارێزگایی كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی خورماتوو و خانه‌قین، لای بافل تاڵه‌بانی ئازادكراوه‌، بۆیه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ رێك بۆ خه‌ڵكی یه‌كێتیه‌ له‌ سنوری كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی خورماتوو و خانه‌قین، كه‌ پێان ده‌لێت ناوچه‌كانتان ئازاد كراوه‌”.

بافل تاڵه‌بانی كوره‌ گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فرۆشتنی كه‌ركووك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ” لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری یه‌كێتی وه‌ك ئاڵا تاڵه‌بانی هه‌بوو، كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووكیان فرۆشت به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی دوای فرۆشتنی كه‌ركووك، به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك، له‌لایان حشدی شه‌عبی به‌ جاشیش قبوڵنه‌كران، له‌دواین قسه‌ی ئه‌م گروپه‌ كه‌ ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك كردی گوتی هه‌ر رۆژێكمان له‌كه‌ركووك مردنێكه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بافل تاڵه‌بانی پێداگری له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه‌ی و خاكفرۆشی ده‌كات و ده‌لێت ئازادكراوه‌ن”.

 

Back to top button