بافل تاڵه‌بانی نه‌فره‌ت له‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك و خورماتوو ده‌كات

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، زیاتر له‌ 250 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیاتر له‌ 350 ماڵی كورد له‌ كه‌ركووك و خورماتوو ته‌قینرانه‌وه‌، سوتێنرا و ده‌ست به‌سه‌ر كران، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ئێستادا ته‌عریبێكی زۆر له‌ناوچه‌كانی” كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین” ده‌ستی پێكردووه‌، خه‌ڵك له‌سه‌ر ماڵ و زه‌وی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن”.

له‌ ئێستادا خائینی گه‌وره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق، فواد مه‌عسووم كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك بڵاوی كردۆته‌وه‌، ده‌لێـ”كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ” د. فواد مه‌سعوم سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ دیدارێكدا، باسمان له‌پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌ردوو ئاستی ناوه‌خۆی و ده‌ره‌وه‌ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختمان له‌ په‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، هاوكات ” گه‌رانه‌وه‌ی ئۆقره‌یی و ژسانی ئاسایی بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان دووپاتكرایه‌وه‌“.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسه‌ر و چاودێرانی سیاسی له‌مه‌ر ئه‌و پۆسته‌ی بافل تاڵه‌بانی له‌باره‌ی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی سنوری ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستان ده‌لێـن” ئه‌وه‌ی بافل له‌باره‌ی كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین ده‌یلێـت، سوكایه‌تی و نه‌فره‌ته‌ له‌ خه‌ڵك و خاكی فرۆشراوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئیهانه‌كردنی میلله‌تێكه‌، كوره‌ گه‌وره‌ كه‌ی تاڵه‌بانی مێژووێكی وا ره‌شی به‌ كفنی باوكی خسته‌ ناو قه‌بره‌وه‌، كه‌ ئیتر هیچ سه‌رده‌مێك ناوی بنه‌ماڵه‌ و باوكی به‌ مرۆڤێكی خه‌باتگێر ناخرێته‌وه‌ سه‌ر زمانی خه‌ڵك و گه‌لی كوردستان”.

پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.

 

Back to top button