نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش بزانه باسی چیان كردووه
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4ی 2ی 2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و ئه‌لیس والبۆل، جێگری نوێی نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد”.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كردۆته‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه”نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوکاردەبێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەتایبەت پرسی ناردنی مووچە.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەت، یان كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ئه‌نجامدراون، ده‌ربڕیووە.
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتگیرییه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌كنیكیى نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسى ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، نیشاندا”.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی یان كۆبیشى بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووە.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە، هه‌رچه‌نده هه‌نگاوی زۆر ماون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ره‌تایه‌كی باشن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی جیدی‌تر لەنێوان هه‌ردوولادا.