پارتی بۆ یه‌كێتی ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت له‌ناو پارتی
پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند ناوێكی داوه‌ته یه‌كێتی كه پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه له گۆره‌پانی سیاسی و حكومرانی ئه‌و وڵاته مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، خواكوڕكیش ناوه‌كان ئاشكرا ده‌كات”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا ده‌كات كه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك و رێگری كردن له ده‌وڵه‌تی كوردستان له رێگای خیانه‌ت و فرۆشتنی كه‌ركووكه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوی چه‌ند كه‌سێكی راده‌ستی یه‌كێتی كردووه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چ له گۆڕه پانی سیاسی چ له حكومرانی ئه‌و وڵاته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، پارتی به یه‌كێتی گوتووه، كه ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان كردووه، كه‌سانێكن كه له‌لایان پارتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت، به مخاتهب وه‌رناگیرێن، بۆیه چاوه‌روانی مامه‌ڵه كردنی ئێمه نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی”.
هه‌ر له‌و باریهوهش سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌لێـ” له ژیانی حزبایه‌تی دا هه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌بێت له‌ئاستی مامه‌ڵه و متمانه بێت بۆ خه‌ڵك و حزبه‌كانی تریش چونكه ناكرێت تۆ سكرتێرهكهت یان سه‌رۆكه‌كه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، چونكه دواجار ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری زیاتر شه‌قكردنی حزبه‌كه، بۆیه یه‌كێتی ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه كه پارتی ده‌لێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، كه‌وایه پارتی ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه نه‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر له‌ناو یه‌كێتی مامه‌ڵه ده‌كات و به‌مه‌ش یه‌كێتی جارێكی تر شه‌ق ده‌بێته‌وه بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی بیر له‌وه بكاته‌وه كه‌سێك بهێنێته پێشه‌وه كه جێگای متمانه‌ی سیاسی و خه‌ڵك بێت، چیتر به‌عه‌قلی دژایه‌تی كوێر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه نه‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركووك كردی و هه‌موومان شایه‌دی شكانی قه‌ڵای یه‌كێتی بووین له‌كه‌ركووك”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.