سوپای پاسداران راپۆرتێك دیكۆمێنتاری له‌باره‌ی 31ی ئاب بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌زاری خۆیان چه‌ندین نهێنی ئاشكرا ده‌كات

ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان راپۆرتێكی دیكۆمێنتتاری له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 31ی ئابی ساڵی 1996 بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ له‌ زاری فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران كه‌ به‌شداری31ی ئابیان كردووه‌ چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌خرێته‌ روو، وه‌ هه‌ر له‌ ئەم  راپۆرته‌ دیكیۆمێنتارییە لەلایەن بەشی دیكۆمێنتاریی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرهەم هاتووە، باس لە رووداوەكانی پێش 31ی ئابی 1996 دەكات! كە چۆن هێزەكانی سوپای پاسدران لە سنووری یەكێتی نیشتیمانییەوە هاتوونەتە نێو هەرێم و چۆن گەیشتوونەتە قەڵای حزبی دیموكرات لە كۆیە و چۆن هێرشیان كردۆتە سەریان و بە چ چەكێك. هەروەها باسی رۆڵی یەكێتی و پارتی-ش لەو هێرشەدا دەكات! هەر لەو ڤیدیۆیەشدا هەڕەشە لەپارتی دەكەن!

رووداوه‌كانی 31ی ئابی  ساڵی  (1996)به‌ره‌کانی شه‌ری ناوخو به‌هوی ئاگربه‌سته‌وه‌ تاراده‌یه‌ک ئارام ببوون، ئێران له‌و کاته‌دا داوای له‌ پارتی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد که‌ ئاسانکاری و هاوکاری هێزه‌کانی بکرێت که‌ له‌باشوری کوردستان په‌لاماری بنکه‌و باره‌گاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بدات، پارتی زۆر به‌تۆندی ئه‌م داوایه‌ی ئێرانی ره‌دکرده‌وه‌و ئاماده‌ نه‌بوو به‌هیچ نرخێک بچێته‌ ژێر باری ئه‌و داوایه‌ی ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا  یه‌كێتی ئاماده‌ی خوی ده‌ربری بۆ هه‌موو هاوکاریه‌ک، له‌ رۆژانی(26 و 27/مانگی ته‌مموزی ی 1996) هێزه‌کانی ئێران به‌هاوکاری و پشتیوانی راسته‌وخوی یه‌کێتی له‌ سنوری پنجوێن ده‌ربازی باشوری كوردستان بوون و په‌لاماری بنکه‌و باره‌گاکانی دیموکرات و که‌مپی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌لاتیاندا له‌ شاری کویه‌”.

به‌م هاوبه‌شیه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئێران دۆخێكی سه‌خت به‌سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كورستان هات، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌فرسه‌تزانرا كه‌ یه‌كێتی داوای له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌کانی ئێرانکرد که‌ هێزه‌کانیان له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتیه‌وه‌ بگه‌رێننه‌وه‌ بۆ ئێران، هێزه‌کانی ئێرانیش به‌و هیوایه‌ی که‌ له‌رێگای سنوری حاجی ئومه‌رانه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئێران له‌ کویه‌وه‌ به‌ره‌و دولی ئالانه‌و خه‌لیفان به‌رێکه‌وتن و له‌ دولی ئالانه‌ی نزیک بالیسان هێزه‌کانی پارتی رێگایان له‌ هێزه‌کانی ئێران گرتوو ناچاریانکردن بۆ سلێمانی بگه‌رێنه‌وه‌، رازی نه‌بونی پارتی بۆ هاوکاریکردنی هێزه‌کانی ئێران له‌په‌لاماردانی کوردانی رۆژهه‌لات چه‌ند ئێرانی تۆره‌کرد،رێگه‌ نه‌دان به‌هێزه‌کانی که‌ له‌ ناوچه‌کانی پارتیه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئێران دوو هێنده‌ی دیکه‌ ژنه‌راله‌کانی سوپای ئێرانی تۆره‌کرد”.
ئه‌مه‌ش بوو كه‌ دوژمنایه‌تی پارتی و ئێران ده‌ستی پێكردوو،  وای کرد که‌ ئێران بریاری کوتایی هێنان به‌پارتی بدات له‌ گوره‌پانی سیاسی کوردستاندا، بۆ  ئه‌م ئامانجه‌ش هه‌موو هێزه‌کانی خوی خسته‌ خزمه‌ت یه‌کێتی و (پ ک ک ).له‌ شه‌وی 16له‌سه‌ر 17ی ئابی 1996 کاتێک که‌ پارتی خه‌ریکی ئاهه‌نگ گێران بوو له‌ یادی دامه‌زراندنیدا، ینک و پ ک ک به‌بریارو پشتیوانی ئێران ئاگربه‌سیان شکاندوو له‌ نێوان رواندوز و حاجی ئومه‌ران په‌لاماری هێزه‌کانی پارتیداو چه‌ند شوێنێکیان ده‌ستبه‌رسه‌رداگرت،هێزه‌کانی ئێران به‌کرده‌وه‌و راسته‌وخۆ بوون به‌به‌شێک له‌شه‌ره‌که‌. له‌رۆژانی 17 و 18 و 19 و 20 ئاب تۆبخانه‌کانی ئێران زۆر به‌چری تۆپ بارانی هێزه‌کانی پارتیانکرد له‌هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ردا، له‌ ده‌ڤه‌ری قه‌سرێ و چومان ده‌یان پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بارزانی پارتی به‌ تۆپ بارانی ئێران شه‌هید بوون.

له‌ رۆژی 21 و 22 ئاب چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌ك كه‌ دیارترین ناویان، جه‌بار فه‌رمان و شێردل حه‌وێزی له‌گه‌ل فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌کانی ئێران به‌ کوپته‌رێک گه‌یشتنه‌ حاجی ئومه‌ران و قه‌سرێ. له‌ولاش تۆپخانه‌کانی ئێران له‌ دوکان و هیزۆپ و سه‌روچاوه‌ جێگیرکران .هه‌موو ئه‌م ئاماده‌کاریه‌ سه‌ربازیانه‌ له‌چوارچێوه‌ی پیلانێکی فراوان مه‌ترسیداردا بوون. هاوکات هێزێکی گه‌وره‌ی ینک له‌ سنوری پێنجوێن – مه‌ریوان گه‌یشتنه‌ شاری شنۆ، ئامانجی ئه‌و هێزه‌ ئه‌وه‌بوو که‌ بگاته‌ ده‌ڤه‌ری بارزان و بادینان،له‌ شه‌وی 22 له‌سه‌ر 23ئاب ئه‌و هێزه‌ی ینک که‌ به‌فه‌رماندیی محمد علی قه‌ره‌چه‌تانی و قادر برادوستی بوو به‌پالپشتی و هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئێران له‌ شاری شنوی رۆژ هه‌لاته‌وه‌ ده‌ربازی ده‌ڤه‌ری سیده‌کانی باشوری کوردستان بوو، له‌ ده‌وروبه‌ری سیده‌کان هێزه‌کانی پارتی روبه‌روی ئه‌و هێزه‌ی ئێران و ینک بونه‌وه‌و شه‌ری مان و نه‌مانیان کرد، هێزه‌کانی پارتی توانیان ئه‌و هێزه‌ ته‌فرو تونا بکه‌ن،محمد علی قه‌ره‌چه‌تانی و قادر برادوستی که‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ینکیان ده‌کرد کوژران، پیلانی ینک و ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ده‌ڤه‌ری بارزان و بادینان شکه‌ستی هێنا، رۆژه‌کانی کۆتای مانگی ئاب ئێران و ینک و پ ک ک و چه‌ند لایه‌کی دیکه‌ش خویان بۆ هێرش و په‌لامارێکی فراوان و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ئاماده‌ ده‌کرد، پارتی زۆر باش هه‌ستی به‌مه‌ترسی ئه‌م پیلانگێریه‌ کردبوو ،بویه‌ به‌ دوای راوێژکردن به‌هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وله‌تی که‌ ئه‌وکات به‌ناوی هیزه‌کانی چه‌کوشی ئاماده‌ (پرۆڤاید کومفورد) له‌چوارچێوه‌ی هێلی سی و شه‌شدا باشوری کوردستانیان ده‌پاراست، هیزه‌کانی ئێراقی رووبه‌روی هیزه‌کانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی کرده‌وه‌”.

 

پارتی به‌م رێگایه‌ توانی پیلانگێریه‌كی گه‌وره‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی یه‌کجاره‌کی كۆتایی پێ بهێنێت و شه‌ڕی ناوه‌خۆ به‌وه‌ستێنێت ،ئه‌ویش ئه‌و پلانه‌بوو كه‌ فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی خۆیان دانیان به‌وه‌ دانا باشترین پلان بوو که‌ له‌ (31) ئابدا جێبه‌جێکرا”.

 

Back to top button