بزانه نێچیرڤان بارزانی ئه‌مجاره بۆچی ده‌چێته به‌غدا
په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، بەمنزیكانە سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و سەردانی ئەمجارەیان بۆ بەغدا رێككەوتنی لێدەكەوێتەوە و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پێشتریش گفتوگۆ لەنێوان عەبادی و نێچیرڤان بارزانی، ئەنجامدراوە، گفتوگۆكان راستگۆیانە و بنیاتنەربوون”.
عه‌باس به‌یاتی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا و له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی دا ئاشكرای ده‌كات، كه زانیاری ئەوە ھەیە. بەمنزیكانە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە،گوتیشی: “سەردانی داھاتووی نێچیرڤان بارزانی، بۆ بەغدا رێككەوتن و لێك تێگەیشتنی لێدەكەوێتەوە سەبارەت بەو كێشانەی لەنێوان ھەولێر و بەغدادا ھەن، وەك بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان و مووچەی فەرمانبەران،ئاماژەی بەوەشدا: “چاوەڕێ دەكەین ئەو لیژنانەی لە ھەرێمی كوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران دەكەن بگەن بە رێككەوتنی خێرا”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌شلێـ”سەردانی داھاتووی نێچیرڤان بارزانی، بۆ بەغدا زیاتر بۆ تەواوكردنی ئەو گفتوگۆیانەیە كە لە رابردوودا لە دوو كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدراون، ئێستا ئەو بەربەستە نەماون كە لەسەر یەك مێز كۆببنەوە، بۆیە دەبێ ھەوڵبدەین كە دەست بە چارەسەركردنی كێشەكان بكەین، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستە پەلە بكرێت لە چارەسەركردنیان وەك فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان”.