ئێران لەم هەنگاوە،دان بە شکستی خۆیدا دەنێت

پرسی باڵاپۆشی (حجاب) لە ئێران چەندین یاسای توندی بۆ دەرکراوەو ئەو ئافرەتانەی کە بە یاساکەوە پابەند نابن سزای توند دەدرێن،بەڵام نە یاساو نەسزا ئافرەتانی ئەو وڵاتەی بۆ باڵاپۆشی بەزۆر ملکەچ نەکرد.
نوسینگەی سەرۆکایەتی ئێران ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ ناچارکردنی ئافرەتان بۆ لەبەرکردنی حیجاب دواجار شکستی هێناوەو بگرە ڕوبەڕوبونەوەی یاساکان حکومەتی نیگەران کردووە.

هەر تایبەت بەو پرسە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئێران ڕایگەیاندووە کە وێڕای مامەڵەی توندی پۆلیسی ئەخلاق و سزاکانی گرتن و غەرامەکردنی ئافرەتانی لە یاسا دەرچوو،بەڵام دواجار هەوڵەکان شکستیان هێناوە.
چاودێرانیش ئەم ڕاگەیاندنەی نوسینگەی سەرۆکایەتی بە بەرهەمی دواین خۆپیشاندانەکانی ئێران دەزانن.

Back to top button