فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە لە نوسراوێكدا دان بە تەعریبكردنی ناوچەكوردستانیە داگیركراوەكان دەنێن
لە بەڵگەیەکی فەرمیدا، كە وێنەیەكی دەست خواكوڕك كەوتووە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی سەر بە سوپای عێراق بڕیارێکی دەرکردووە و تیایدا داوای لە فرقەی پێنجی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی کردووە، تەواوی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکانی قەرەتەپە، جەلەولا، خانەقین و جەبارە لە خاوەنە کوردەکان بستێندرێتەوە و رادەستی خەڵکی دیکە بکرێت.
لەو بهڵگهنامه فهرمییهدا هاتووە، تەواوی ئەو زەویانە رادەستی عەرەبە هاوردەکراوەکان بکرێن، کە لە سەردەمی رژێمی بەعس لەو ناوچانە بەزۆر لە شوێنی خاوەنە رەسەنەکان کە کورد بوون جێگیر کرابوون.