د. تارق گهردی : هەركاتێك عیراق پارەی كۆمپانیاكان و بەشە بوجەی هەرێمیدا، ئەوكاتە هەرێمیش هەموو نەوتەكەی رادەستی سۆمۆ دەكات
د.تارق گەردی پەرلەمانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،رایگەیاند: هەرێم بڕیاریداوە نەوت كە بەشێكی زۆری داهاتەكەی پێكدەهێنێت، لەڕێگەی بۆری جەیهان و بەسەرپەرستی سۆمۆ رەوانەی دەرەوە بكات، بەشێوەیەك كە فرۆشتن لەدەستی سۆمۆ دەبێت، بەڵام عیراق وەك پێویست نەهاتۆتە پێشەوەو دەستی دەستی دەكات.
ههروهها د.تارق گهردی ڕاشیگهیاند: “عیراق بەبڕی 30 ملیار دۆلار قەرزداری كۆمپانیاكانی نەوتی باشوورو ناوەڕاستەو لەساڵی 2017شدا گرێبەستێكی كردووە بۆ پەرەپێدانی بۆرییەكان نەوت و كێڵگە نەوتییەكان بەبڕی 20 ملیار دۆلار، بۆیە پێویست پارەی دەرهێنان و پەرەپێدانی كێڵگەكانی هەرێمیش بدات، هەركاتێك عیراق پارەی كۆمپانیاكان و بەشە بوجەی هەرێمی دا، ئەوكاتە هەرێمیش هەموو نەوتەكەی رادەستی سۆمۆ دەكات”.
سەبارەت بەو نەخشەڕێگەیەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسیكردووە لەگەڵ هەرێم، تارق گەردی دهڵێت: “هیچ رێككەوتن و نەخشەڕێگەیەك لەنێوان هەرێم و بەغدا نەكراوە، چەند جارێكیش داوای كۆبوونەوەمان لەوەزیری نەوت كردووە، كە بەشداری هەموو كۆبوونەوەكانی كردووەو ئاگاداری وردەكارییەكانە، بەڵام وەڵاممان نەدراوەتەوە ، با حكومەتی عیراق ئەو رێككەوتنە ئاشكرا بكات، كە لەگەڵ هەرێم كردووەیەتی لەسەر نەوت