مسعود حه‌یده‌ر: حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی سته‌مێكی زۆر له جووتیاران ده‌كات
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، سێ ڕێكار بگرێته‌به‌ر.
له‌سه‌رتای په‌یامه‌كه‌یدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه سته‌مێكی زۆر له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، نووسیویه‌تی: “ھەموو زانیارییه‌کان لەسەر چەند و چۆنی خه‌رجكردنی پاره‌كه لای منە ھەیە، ئەو بڕیارە و بڕی کەمکردنەوەکە دوورە لە ھەموو یاسا و رێسا زەمینی و ئاسمانییه‌کان، بۆیه پێویستە چەند رێکارێک بگرینە بەر”.
ڕێكاره‌كان بریتین له:
١- ھەوڵی سیاسی، کە ئێمە ھەمیشە بەرگریمان لە جووتیاران کردووە و لەم چەند کۆبوونەوەمان لەگەڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، زۆرترین بەرگریمان لە مافی جووتیاران کردووە.
٢- پەنا بردن بۆ دادگا دژ بە حکوومەتی فیدڕاڵی (به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی).
٣- ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاگادارکردنەوەی ده‌زگا دارایی و جیهانییه‌كانی وەکو سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی نێودەڵەتی.
تائێستا حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی خۆی له خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دزێته‌وه و ئاماده نییه پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه بداته‌وه، كه له ساڵانی 2014 تا 2017 وه‌ریگرتووه.