جه‌میل هه‌ورامی: مه‌لا به‌ختیار موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات

ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و قسانه‌ی (مه‌لا به‌ختیار) ده‌یكات سه‌باره‌ت به‌عه‌فرین، موزایه‌ده‌یه، ئێمه له‌كوێوه برۆین بۆ عه‌فرین.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا (جه‌میل هه‌ورامی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ڕایگه‌یاند:”مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێز ده‌نێرین بۆ عه‌فرین، ئاخر له‌كوێوه هێز ره‌وانه بكه‌ین، توركیا رێگه نادات، سوریا رێگه نادات، له‌هه‌ولێره‌وه رێگه نادرێت، ئیتر له‌كوێوه بڕۆین، ئه‌و قسانه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌مووی موزایه‌ده‌یه”.
هه‌روه‌ها ( جه‌میل هه‌ورامی ) ڕاشیگه‌یاند: “با مه‌لا به‌ختیار رێگه‌م بۆ بدۆزێته‌وه به‌یانی به 1000 پێشمه‌رگه‌وه به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێده‌كه‌وم”.