هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌نده‌ن، به‌ (خواكوڕك)ی ڕاگه‌یاند: “به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كه‌سێكی به‌ناوی رێبوار هه‌ژار كردووه‌ به‌كه‌ڵه‌گا و هه‌موو جۆره‌ ئیمكانیاتێكی داوه‌تێ وه‌كوو پاره‌ و ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كوڕه‌ پێشتر ته‌نها كامێره‌مانێك بووه‌ و هیچ پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی نه‌ له‌كوردستان و نه‌ لێره‌ نه‌بووه‌”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌ی ناوكۆبونه‌وه‌كانی له‌نده‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:”رێبوار به‌ڵێن به‌م و به‌و ده‌دات بیانكاته‌ په‌رله‌مانتار له‌هه‌رێم و به‌غدا و به‌وه‌ش خه‌ڵكێكی ساویلكه‌ی له‌خۆی كۆكردۆته‌وه‌، هه‌موو ئه‌م گه‌نده‌ڵییانه‌ی رێبوار هه‌ژار به‌ به‌رهه‌م ساڵح وتراوه‌ و ئه‌ویش نازانین چ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه‌ بێده‌نگی لێكردووه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی “بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بكرێت، رێبوار خه‌ڵكی هێناوه‌ له‌شاره‌كانی دیكه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌سره‌فی هاوپه‌یمانێتی بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانییه‌ك بۆ خۆی دروستبكات و ده‌یه‌وێت پێگه‌ی زیاتر به‌كاربهێنێت ، ئه‌مرۆ به‌شێكی زۆری هاودیدان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن تاكاتی كۆنگره‌”.

Back to top button