سەرکردەیەکی کورد په‌یوه‌ندی به مه‌لا كرێكاره‌وه ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/42353456346355.jpg)
به‌مه‌به‌ستی بڕیاری دادگای نه‌رویژ له‌باره‌ی كه‌یسی مه‌لا كرێكاره‌وه، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی په‌یوه‌ندی به مه‌لا كرێكاره‌وه ده‌كات.
له هه‌ژماری تایبه‌ت به مه‌كته‌بی رابه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ” ڕابە‌ری گشتی مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، له‌گه‌ڵ مامۆستا كرێكار لە پە‌یوە‌ندیە‌كی تە‌لە‌فۆنیدا ھە‌واڵی تە‌ندروستی بە‌ڕێزیان و دواین كە‌یسی دادگایكردن، سوپاس بۆ خواھە‌موو تۆمە‌تە‌كان بێ بنە‌مابوون بە‌رامبە‌ری پرسی و دواتر باسی بارودۆخی ئە‌مڕۆو ئە‌گە‌رە‌كانیان كرد و لە بە‌رامبە‌ردا مامۆستا كرێكار خۆشحاڵی خۆی دە‌ربڕی”.