به‌په‌له: سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه به‌توندی وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه
خواكوڕك
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 18-9-2016، داعش لە هەرسێ میحوەری باشیک، گوێڕ و خازر هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و برینداربوون، فه‌رمانده‌یه‌كیش به خواكوڕكی راگه‌یاند هێرشه‌كان بهتونده وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ داعش له‌هه‌ر سێ میحوه‌ری باشك، گوێڕ و خازر هێرشی خوكوژی و چه‌كداری كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ئێستاشدا پێشمه‌رگه به توندی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی داوه‌ته‌وه و زیانی زۆریشی به‌ر ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی داعش گه‌یاندووه.
به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون، و له‌هه‌مان كات دا تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆریان لی كوژراوه و تا ئێستاش 10 لاشه له‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌جێ ماون.