سیستەمی خۆراك خواردن جۆری خەوتن دیاری دەكات
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمەریكی ئەوەی ئاشكراكردوە سیستمی خۆراكی ڕۆڵی سەرەكی هەیە لەسەر جۆری خەوتن واتا یان ئەوەیە خەوێكی ئارام دەكەیت یان بەدرێژای شەو ناتوانیت بخەویت.”خۆراك
توێژینەوەكە جەختی لەوەكردۆتەوە پەیوەندیەكی بەتین هەیە لەنێوان سیستمی خۆراكی مرۆڤ ئەو نارێكیانەی لەخەوتندا توشی دەبێت.
توێژەرانی بواری خۆراك لەپەیمانگای كۆڵۆمبیای تەندرەستی سەر بەزانكۆی نیویۆرك ئەوەیان ڕونكردۆتەوە خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بەشەكرەو چەوری دەبنەهۆی نارێكی لەخەوتنداو كەمكردنەوەی ماوەی خەوتنو بەدەستهێنانی خەوێكی قوڵ، بەراورد بەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە مادە ڕیشاڵیەكان.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو خواردنی ژەمە خێراكان وەك پەتاتەی سورەوەكراوو شیرینیو خواردنەوە غازیەكانو گیراوە شیرینەكانو ئەو خواردنانەی دەوڵمەندن بەچەوریو شیرینی لەڕیزی پپێشەوەی ئەو خوردانەن دەبنە هۆی شڵەژانی خەوتن.
بەڵام خواردنەكانی دەوڵەمەند بەریشاڵ وەك گەنمو جۆو شۆفانو فاسۆلیای وشكو بازەلیاو نیسك، لەگەڵ میوەو سەوزە یارمەتی مرۆڤ دەدەن بەشێوەیەكی ئارام بخەوێت.
لەكۆتایدا توێژەران ڕێنمای ئەو كەسانە دەكەن خەوتنیان باش نیە پێداچونەوە بەسیستەمی خۆراكیاندا بكەن پەیڕەوی سیستمێكی خۆراكی تەندروست بكەن لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەكی باش.