رێبوار تاڵه‌بانی سه‌ركه‌وتنێكی تری نه‌ته‌وه‌ی تۆماركرد و دۆسیه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركووك برده‌وه
ئه‌مرۆ 5ی 2ی 2018 له دادگایی فیدڕاڵی عێراق رێبوار تاڵه‌بانی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی به‌ره‌ی توركمان له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، دادگایی فیدراڵی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌كه‌ركووك به یاسایی داده‌نێت،لە بەرژەوەندی رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکلاکردەوە و بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاساییە.
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له‌و باریه‌وه رایگه‌یاند”ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه پارێزه‌ره‌كه‌م ئاماده‌ی دادگا بووه‌و سه‌ره‌نجام دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی من بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه، دادگایی فیدراڵی عێراقی له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان له كه‌ركووك، رایگه‌یاند، كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك، به‌پێی ده‌ستوور یاساییه، چاودێرانی یاساییش له‌و باره‌یه‌وه، ده‌لێن، به‌پێی بریاری دادگایی فێدراڵی عێراق بێت، هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و سوتاندنی ئه‌و ئاڵایه له‌رووی یاساییه، حكومه‌تی عێراقی خستۆته به‌رده‌م پێشه‌ڵكردنی ده‌ستوور”.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك رۆژی 28ی ئاداری 2017 به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا ئاڵای كوردستانی لەسەر دامودەزگا حكوومییەكانی شارەكە ھەڵبكرێت، ئەمەش كاردانەوەی لەلایەن بەشێك لە توركمان و عەرەبەكانی كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكانی بەغدا لێكەوەتەوە و لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا دژی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تۆماركرا.