سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆ دەبێتەوە.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به‌خواكوڕك راگه‌یاند” رۆژی چوارشه‌ممه‌، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی 7ی 2ی 2018، لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆكایەتی حكوومەت، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكی فراكسیۆنەكان و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبنەوە”.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رۆژێك دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌لێـ” ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ رۆژێك دیاری بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌مێنێتیوه‌ بۆ ئه‌و رۆژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ وابریاره‌ ئه‌نجام بدرێت”

Back to top button