په‌كه‌كه وێنه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگره چه‌كانه‌ی داوه‌ته توركیا كه له هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌په‌گه چوونه
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی داته توركیا كه بارهه‌ڵگری چه‌كن كه بۆ یه‌په‌گه نێردراوه له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، وێنه‌كان له‌دیوی رۆژئاوای كوردستان گیراون راده‌ستی ده‌زگایی مخابه‌راتی توركی كراوه‌ن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” تاوه‌كو ئێستا روون نیه ئه‌و بارهه‌ڵگره چه‌كانه هی كێیه و بۆچی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كراوه، به‌ڵام په‌كه‌كه كه وێنه‌كانی داوه‌ته توركیا به مه‌به‌ستی ئه‌وه داویه‌تیه توركیا گوایه ئه‌م بارهه‌ڵگره چه‌كانه له‌لایان پارتیه‌وه نێردراون بۆ رۆژئاوای كوردستان پێش شه‌ری عه‌فرین”.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی رایانگه‌یاندبوو، كه ئه‌وان داوایی وه‌ستانی هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن، ره‌تیان كرده‌وه كه پێشمه‌رگه بۆ هاوكاری عه‌فرین بنێرن، سه‌رۆك بارزانی بۆ بی بی سی به‌ریتانی گوتی كێشه‌كه به‌مه چاره‌سه‌ر ناكرێت پێشمه‌رگه بنێرین بۆ هاوكاری عه‌فرین، به‌ڵكو ده‌بێت كێشه‌كه له‌رێگای دانووستاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك به بژارده‌ی شه‌ڕ”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” پارتی كرێكارانی كوردستان وێنه‌ی چه‌ند بارهه‌ڵگرێكی گرتووه كه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چێته رۆژئاوای كوردستان، كه دیاری نیه مێژووكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌ی و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دیار نیه ئه‌و بارهه‌ڵگرانه هاوكاری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ رۆژئاوایی كوردستان یان نا، هه‌روه‌ها ده‌شلێت ” وێنه‌كان دراون به‌ده‌زگایی مخابه‌راتی میتی حكومه‌تی توركیا به‌و مه‌به‌سته‌ش دراوه، گوایه پارتی چه‌ك و فیشه‌كی زۆری ناردووه بۆ یه‌په‌گه پێش ئۆپراسیۆنی چل زه‌یتوون بۆ سه‌ر عه‌فرین”.