مه‌سرور بارزانی بزانه چی ده‌لێت له‌باره‌ی بوونی به سه‌رۆكی لیستی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگایی خێرخوازی بارزانی له‌میانی كۆنفراسه‌كه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی بوونی به سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، كه ئه‌و نابێته سه‌رۆكی لیستی پارتی”.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ لایانه عێراقیه‌كان و حزبه كوردیه‌كان ده‌شلێـ”حیزبەکەی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوپەیمانی ببەستێت، بەڵام بە مەرجی ئەوەی ئەو لایەنەی هاوپەیمانی لەگەڵ دەبەستێت ئامادەیی هەبێت بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. رەتیشیکردەوە ئەو سەرۆکی لیستی پارتی بێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.
ئه‌مرۆ له‌هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد عه‌بدولڵا كۆنفراسی ساڵانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەچوو. لەدوای کۆنفرانسەکە مەسروور بارزانی کە هاوکات سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاکە و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداو له‌میانی كۆنگره‌كه‌دا گوتیشی”هێشتا نازانم، هەموو بژاردەکانمان کراوەن، ئێمە گرنگیی بە ئەجێندای داهاتوو دەدەین، کە کێ لەگەڵمان دێتەپێشەوە بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە، سەبارەت بە رەوشی کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکان بە رێژەی 32% لەنێوان پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و تورکمان مه‌سرور بارزانی گوتیشی” ئێمە بەوە رازی نین، بەنیسبەت ئێمەوە کەرکووک شارێکی داگیرکراوە و تاوەکو دۆخی شارەکە ئاسایی نەکرێتەوە دان بە هیچ سیستەم و میکانیزمێکدا نانێین، کە بۆ بەڕێوەبەردنی پێشنیازبکرێت”.