ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ لایه‌نه سیاسه‌كان: وه‌رن با پێكه‌وه رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان ببینه‌وه
خواكوڕك
رۆژی 17/9/2016 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای كۆبوونه‌وه له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات. له‌راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، “هه‌موومان با پێكه‌وه بۆ به‌رژوه‌ندیی گشتی كار بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان بكه‌ین”.
ده‌قی راگه‌یانراوه‌كه
ماوه‌یه‌كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداری حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه دید و بۆچوون و سه‌ر‌نج و تێبینیی جیاجیا ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان و پرسی داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێی باشه بۆ خستنه‌ڕووی داتا و زانیاریی دروست و فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكات و له‌سه‌ر ئه‌م باسانه و ته‌واوی داتا و زانیارییه‌كانیان و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌ت گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ به‌رژوه‌ندیی گشتی كار بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان بكه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
17/9/2016