به‌به‌ڵگه‌وه‌، رووی درۆینه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی و دێگه‌ڵه‌ ئاشكرا ده‌بێت بزانه‌ بۆچی دژی پارتی هه‌ڵمه‌تی میدیایان ده‌ست پێكردووه‌

به‌گوێره‌ی هێرشی میدیایه‌كانی په‌كه‌كه‌ بێت بۆ سه‌ر پارتی و سه‌رۆك بارزانی” بوونی رێگریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی گوماناوی و ده‌مامكدار كه‌ له‌ دێگه‌له‌وه‌ كه‌ ده‌یانویست دوور له‌ رێكاری یاسای بێنه‌ هه‌ولێر، هه‌ر به‌ بیانووی چوونیان بۆ عه‌فرین، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ عه‌فرین بۆ ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌لایان هێزه‌كانی توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د و سوریایی ئازاد، ئابلوقه‌دراوه‌، هه‌رچوار ده‌وری شاره‌كه‌ گیراوه‌”.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌ و نه‌خشه‌ی جوگرافی عه‌فرین، چوارده‌وری عه‌فرین له‌لایان هێزه‌كانی سوپای ئازاد و توركیا و به‌شار ئه‌سه‌د ده‌وره‌ی عه‌فرین گیراوه‌، بۆ ماوه‌ی ساڵێكیشه‌ ئه‌م شاره‌ ئابلوقه‌دراوه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌ژێر ناوی گه‌نجانی وڵاتپارێزی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌، له‌ژێر ناوی رێپێوان بۆ عه‌فرین ویستیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بێنه‌ ناو شاری هه‌ولێر له‌ دێگه‌له‌وه‌، به‌ڵام له‌لایان هێزه‌كانی ئاسایی پازگه‌كه‌، رێگریان لێكراوه‌، به‌مه‌ش میدیاكانی په‌كه‌كه‌ وازیان له‌ عه‌فرین هێناوه‌ و ده‌ستیان كردووه‌ به‌هێرش بۆ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی”.

به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ بێت، له‌ چوار لایه‌وه‌، ده‌وره‌ دراوه‌، له‌ دیوی باكوری شارۆچكه‌كه‌، له‌لایان هێزه‌كانی توركیا ده‌وره‌ دراوه‌، له‌ی رۆژهه‌ڵاتیش هه‌روه‌ها له‌لایان هێزه‌كانی توركیا و ئۆپسیۆزی سوریا ده‌وره‌ دراوه‌، له‌لای باشور له‌لایان سوپا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌وره‌ دراوه‌، له‌ ئیدلبی  رۆژاوای باشوری شارۆچكه‌كه‌، له‌لایلان هێزه‌كانی نزیك له‌ قاعیده‌ ده‌وره‌ دراوه‌ كه‌ هیچ رێگایه‌ك نیه‌ بۆ چوونه‌ ناو عه‌فرین”.

له‌م نه‌خشه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ینی نێوان هه‌ولێر و حه‌له‌ب، رووی وشكانیه‌وه‌…

نه‌خشه‌ی ئێستای عه‌فرین كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌یه‌”.

دووری نێوان عه‌فرین و هه‌ولێر

 

Back to top button