نوسینگەی نوری مالیكی :هیچ رێككەوتن و لەیەك تێگەیشتنێكمان لەگەڵ پارتی نیە, لێدوانی حزبەكوردیەكانی دیكە لەو بارەیە راست نیە

(هیشام ئەلڕكابی) بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”نوری مالیكی سەرۆكی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمانی عیراقدا دەكات و ئەو هەواڵانەی باس لە بەشدارینەكردنی دەكەن دورن لە راستییەوە”.

سەبارەت بەوەی مالیكی خواستی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانیش نیشانداوە، (هیشام ئەلڕكابی) ڕایگەیاند: “باسكردنی ناوی كەسایەتی و لایەنی سیاسی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە زوە و پێشوەختە، پێویستیشە چاوەڕوانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و هاوپەیمانێتیە سیاسییەكانی دوای ئەو پرۆسەیە بین”.

هەروەك بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی رەتیكردەوە، هیچ جۆرە لێكتێگەیشتن و دانوستانێك هەبێت لەنێوان ئیئتیلافەكە و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی پێش و پاش هەڵبژاردن.
وتیشی “پەیوەندی لەگەڵ پارتی هاوشێوەی پارتە كوردییەكانی دیكە باشە، بەڵام نەگەیشتۆتە ئاستی هاوپەیمانێتی”.

Back to top button