سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بۆ كێشەی زیادەڕەوی كۆدەبێتەوە
سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت كۆدەبێتەوە.
(بەهزاد دەروێش )سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:” بەرنامەی كاری كۆبونەوەی سبەینێ 6ی2ی2018 پەرلەمانی كوردستان تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان و پرۆژەیاسای زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی دەوڵەت و دوو پرۆژەش خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت”.
بەگوێرەی ناوەڕۆكی پرۆژەیاسای زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت، رێكاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە تەجاوزیان لەسەر موڵكی دەوڵەت كردووە لەناو شارو لە قەراغ شارو شوێنە گەشتیارییەكان.