غالب محه‌مه‌د: بۆدروستكردنی به‌نزینخانه زه‌وی به هیچ كه‌سێك نادرێت
د.غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:بڕیاردراوه بۆ له‌مه‌ودوا بۆ دروستكردنی به‌نزینخانه زه‌وی به‌هیچ كه‌سێك نادرێت و هه‌ر كه‌سێك خوازیاری دروستكردنی به‌نزینخانه بێت، پێویسته خودی خۆی زه‌وی ته‌رخانكراوی هه‌بێت و حكومه‌ت زه‌وی بۆ ته‌رخان ناكات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند:”پێشتر هه‌ركه‌سێك به‌نزینخانه‌ی دروست بكردایه زه‌ویه‌كی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێده‌درا به‌شێوه‌ی “مساگحه”و دواتریش زه‌ویه‌كه بۆ حكومه‌ت ناگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا كار به‌و بڕیاره ناكرێت و هه‌ر كه‌س زه‌وی هه‌بێت ده‌توانێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و بكرێته به‌نزینخانه نه‌ك حكومه‌ت زه‌وی بۆ ته‌رخان بكات”.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی به‌نزیخانه گه‌رۆكه‌كانیش كه به به‌نزینخانه‌ی”مۆبیل”ناویان ده‌برێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ده‌ڵێت:تائێستا بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌نه‌دراوه و جگه‌له‌وه‌ش ناكرێت له‌م دۆخه‌كه هاوڵاتیان بێ كار بن.
وتیشی: پێشتر چه‌ندجارێك داوامان كردوه پێویسته ئه‌و به‌نزینخانانه رێك‌بخرێن و نوسراوی تایبه‌تمان بۆ حكومه‌ت كردوه، به‌ڵام هیچ بریارێك نه‌دراوه‌و ئه‌گه‌ر ئێستا بڕیاری داخستنیان بدرێت نرخی به‌نزین به‌رزده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێت پێشوه‌خته حكومه‌ت به‌نزینی پێویست دابین بكات ئه‌وكات بڕیاری داخستنیان جێبه‌جێبكرێت.