به‌ڵگه‌ی خانه‌نشین بوونی 112 سه‌ركرده‌ و كادیری كۆمه‌ڵ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌رواره‌كه‌ی ده‌ه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 22ـی 12ـی 2009 به‌ ژماره‌ (4100) ژماره‌یه‌ك كادیر و سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ پله‌ی به‌رێوبه‌ری گشتی خانه‌ نیشین كراون و موچه‌كه‌یان له‌ (1ملیۆن و 200هه‌زار دینار)ده‌ستپێده‌كات

به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی بڵاودراوه‌ته‌وه‌ ژماره‌ی لیستی ناوه‌كان له‌ 112 گه‌س پێكهاتووه‌، كه‌‌ به‌ فه‌رمانی (3168) له‌به‌رواری 18ـی 10ـی 2009 تایبه‌ت به‌ برینه‌وه‌ موچه‌ی خانه‌نیشینی بۆ 112 كه‌س كه‌ به‌ (صدیق اسماعیل حسێن) ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ (عبدالله‌ جمعه‌ زیاد) كۆتای دێت.

پێشتریش مالپه‌ڕی خواكوڕك ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ ئیداری و داراییه‌كانی به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌ و كادیره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكردبووه‌، و پێده‌چێت ئه‌و حزبه‌ هۆكارێك بێت له‌ هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵیه‌كان و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.

 

bandicam-2016-09-17-05-34-12-445

Back to top button