کوردی ساویلکە

 

مەسعود مەلا پەروێز
چ هەرایەک درووست بووە ، چ دەسکەوتێکی گەورەیە ، زۆربەی کەناڵ و سایت و پەیجە کوردیەکان به سەرکەوتنێکی تری کوردی دەزانن لە بەغدا ، ئەویش ڕەتکردنەوەی داوایەکی تورکمانەکانی کەرکوکە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێڕاقەوە بەوەی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە ئەم کەیسە پەیوەست نیە بە ئێمەوە و کاری ئێمە نیە ، چەند زوو فریوئەدرێن کوردی سادەی خێر لە خۆ نەدیوو ، ئاخر بڕیارێکی دادگای فیدراڵی عێڕاق هیچ لە کێشەی کەرکوک و خورماتوو و شوێنە داگیرکراوەکانی تر کەم ناکاتەوە ، کاتێک ئەوان بە هەموو ڕێگەیەکی وەحشیگەرانە هەوڵی سڕینەوەی کورد دەدەن ، کاتێک لەسەر دەستی میلیشیا شیعەکان بە زەبری هێز دووبارە ناوچە کوردستانیەکان تەعریب دەکرێنەوە ، بڕیاری دادگایەکی عەرەبی چ سودێکی دەبێت ، لە کاتێکدا داداگاکە خۆی لە خۆیدا جێی گومانە ، چەند زوو بڕیارەکانی ئەم دادگایەتان لەمەڕ ڕیفراندۆم لە بیر کرد کە ڕیفراندۆم سادەترین مافی ئێمەی کورد بوو ، ئەم بڕیارە چ گرنگیەکی هەیە لە کاتێکدا حەشدی شەعبی بە ڕۆژی نیوەڕۆ ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەسووتێنن و دەدڕێنن ، ساویلکەیی و گەمژەییە کورد چاوەرێی ئەوە بێت دووژمن ئاڵای سەربەخۆیی بۆ هەڵبکات

Back to top button