ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوكدا گرت و عێراقیش ره‌زامه‌نده
له تازه‌ترین هه‌وڵدا له‌پارێزگای كه‌ركوك، كه ل 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌وته به‌رده‌ستی سوپایی عێراق و مسلییشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی خیانه‌تی به‌شێك له یه‌كێتیه‌وه، له ئێستا ههوڵدهدریت نه‌وته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئێران بكرێت.”
عێراق له‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆریه نه‌وته‌كان بپارێزێت و له ریگایانهوه نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران بكات، له‌م باره‌یه‌شه‌وه، دوو بەرپرسی باڵای عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە.” كه لە چەند رۆژی داھاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دەست پێدەکەن کە لە زنجیرە چیاکانی حەمرینەوە دەست پێدەکات تاوەکو شارۆچکەی خانەقین و سنوورەکانی ئێران.
ئه‌وه‌ی گوتراوه.” ئۆپراسیۆنه‌كه مه‌به‌ست لێی نەھێشتنی ھەڕەشەی ئەو گرووپە چەکدارانەیە کە ناوبەناو لە ناوچەکەدا دەردەکەون، هه‌روه‌ها بە مەبەستی پاککردنەوە و دابینکردنی ئاسایشی ئەو ھێڵەی کە بڕیارە بۆری نەوتی کەرکووکی پێدا بەرەو ئێران تێپەرێت.
ئامادەکارییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لەکاتێکدایە کە كانوونی یەكەمی ساڵی 2017 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند بوو، نەوتی کەرکووك رەوانەی پاڵێوگەکانی کرماشان دەکەن.