ئافره‌تانی له‌ ماوه‌ی دووگیانی پێویسته‌ گوێز زۆر بخۆن له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌

خواردن لەماوەی دووگیانیدا بە بنەمایەکی سەرەکی دادەندرێت بۆ سەلامەتی تەندروستی دایک و کۆرپە. هەر بۆیە زۆر پێویستە گرنگی بەلایەنی خۆراک بدرێت و گونجاوترین و تەندروستترین خواردن هەبژیردرێت لەو ماوەیەدا و زیاتر بایەخ بە ڤیتامینات و پێکهاتە کانزاییەکان بدرێت.”

بە گوێرەی ماڵپەڕی “بەیبی سەنتەر” گوێز یەکێکە لە خۆراکە سوودبەخشەکان و سودێکی یەکجار زۆر دەگەیەنێت بە دایک و کۆرپەکە چونکە:

1/گوێز دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ڕیشاڵی و کانزا و ڤیتامینەکان وئۆمیگا سێ.
2/خواردنی گوێز هۆکارێکە بۆ ڕاگرتن و یەکسانی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پاراستنی دڵی خانمانی دووگیان لە نەخۆشی، لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت.
3/گوێز زۆە باشە بۆ ڕاگرتنی کێشی خانمانی دووگیان بە یەکسانی، ڕێگە لە کۆبوونەوەی چەوری دەگرێت، بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێز دەکات، یارمەتی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات.

Back to top button