ئێران بۆ تورکیا: هێرشەکانت ڕاگرە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانی بۆ سەر سوریا ڕابگرێت و سەروەری خاکی ئەو وڵاتە پێشێل نەکات.
قاسمی دەڵێت هێرشەکانی تورکیا ئاڵۆزی زیاتر دەخولقێنن و دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە خراپتر دەکات.
دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین کردەوە تیرۆریستیەکان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا زیادی کردووەو گروپە تیروریستیەکانیش کەوتوونەتە چالاکی و گەشەیان کردۆتەوە.