وێنه‌: له‌كه‌ركووك مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌لایان حشدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌كوژرێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی (عه‌لی یلماس) له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌حشی شه‌عبی ده‌كوژرێت”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوركی راگه‌یاند” له‌ رێگای سه‌ره‌كی به‌غدا له‌ناو شاری كه‌ركووك، چه‌ند چه‌كدارێكی حشدی شه‌عبی مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی (عه‌لی یلماس) ده‌كوژن”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ توركمانی شیعه‌یه‌، له‌ رێگایی سه‌ره‌كی به‌غدا له‌ناو شاری كه‌ركووك، له‌لایان حشدی شه‌عبی ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ و ده‌كوژرێت”.

شایانی باسه‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتبوون له‌ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و چه‌ند په‌رله‌مانتاری تری یه‌كێتی كه‌ دیارترینیان ئاڵا ئه‌سه‌دی” كه‌ركووك راده‌ستی حشدی شه‌عبی و میلیشیاكانی تری و سوپا قودسی ئێران كرا، پاشان له‌لایان مه‌لا به‌ختیار و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌م گروپه‌ به‌ كاڵفامی سیاسی ناوبران كه‌ كه‌ركووكیان فرۆشت”.

 

Back to top button