په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: كه‌س به‌قه‌ده‌ر عه‌بادی درۆزن نیه‌

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ په‌راوێزی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی مامۆستایانی شاری سلێمانی، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌لێـ” ناراستگۆیی ترین سه‌ركرده‌ی عێراق عه‌بادیه‌ و ده‌لێـ”كەس وەك عەبادی ناڕاستگۆ نییە”.

به‌ختیار شاوێسی په‌ره‌له‌مانتاری عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كه‌ی مامۆستایانی شاری سلێمانی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد له‌ گوتاره‌كه‌ی دا رایده‌گه‌ێنێت”بە درێژایی مێژوویی عێراق كەسێك نییە وەك حەیدەر عەبادی، ناڕاستگۆبێت لەگەڵ بەڵێنەكانی خۆیدا، نەك ھەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، دەبوایە تا ئێستا ھەموو كێشەكانی دیكەشی، لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چارەسەر كردبایە،گوتیشی: “ھەموو رۆژانی سێشەمە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی بەڵێن لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات و لیژنەی وردبینی دەنێرێت، بەڵام زۆر ناڕاستگۆ بووە لەگەڵ بەڵێنەكانی”.

شایانی باسه‌ ئه‌مرۆ له‌ شاری سلێمانی مامۆستایان خۆپێشاندانێكیان دژی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامداو و داوایی مافه‌كانیان كرد، داوایان كرد عه‌بادی بابه‌تی مووچه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌ سیاسیه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كات”.
Back to top button