ئاژانسى هەواڵى سپوتنیک:له‌هه‌ولێره‌وه‌ هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان به‌رده‌وامه‌

جارێكی تر كاروانێكی تری پڕ له‌ چه‌ك و پێداویستیه‌كانی سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ 800 ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگری گه‌یشتنه‌ رۆژئاوایی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه‌،ئاژانسى هەواڵى سپوتنیک بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو و لەکاتژمێر ١٠ و ٣٠ى خولەکەى شەودا، کاروانێکى پڕ لە چەک و پێداویستى سەربازیى ئەمریکى لە سنوورى سێمێلکاوە ڕەوانەى ڕۆژئاواى کوردستان کراوە كه‌ له‌رێگایی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌، هاتووه‌”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەک و کەرەستە سەربازییانە بە ٨٠ ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە خاڵ سنووریى سێمێلکاى نێوان باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان براوەتە ڕۆژئاواى کوردستان.

شایانی باسه‌، دەروازەی فیشخابوور، لە ساڵی رابردوو بە شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەک لە شەرێکی سەختدا لەگەڵ حەشدی شەعبی پارێزراو نەکەوتە دەستی حکومەتی عێراق، لە کاتێکدا عەبادی و ئەردۆگان رێککەوتبوون لەسەر داگیرکردنی بۆ جیاکردنەوەی باشوور لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان.

Back to top button