ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی به‌رهه‌م ساڵح هێنایی بۆ هه‌رێمی كوردستان بزانه بۆچیه.. گوته‌بێژی حكومه‌ت وه‌ڵام ده‌داته‌وه
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا كه ناردوویه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌لێـ”تا ئەو راددەیەی ئەوان ئاگادارن، ئەو پارەیەی بانکی ناوەندیی عێراق ناردوویەتییە ھەرێمی کوردستان بۆ راییکردنی کاروباری لقەکانی خۆیانە و ھیچ پەیوەندیی بە مووچەوە نییە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” تا ئێستا لێژنەکانی حکوومەتی عێراق، کە وردبینیی لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ھیچ وەڵام و تێبینییەکیان لەسەر لیستی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان نەداوەتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان”.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”حکوومەت ناتوانێ ھیچ جۆرە مامەڵەیەک بەو پارەیەی لە بەغدا ھاتووەتە ھەولێر بکات ”چونکە ئەوە لەژێر دەسەڵاتی لقی بانکی ناوەندیە لەھەولێر. تەنھا کاتێک دەتوانێت مامەڵەی پێوەبکات کە بانکی ناوەندی ئەو بڕە پارەیە بگوازێتەوە سەر حسابی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ده‌شلێـ”ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەبێ ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەسەردا ھەبێت، بۆ یاریکردنە بە ھەستی خەڵکی کوردستان و بەشێکە لە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق”.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان ” هه‌ولێر و به‌غدا” ده‌شلێـ”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەڕێگای دانوستاندن نیشان داوە ھەر کاتێکیش ”بەغدا بەفەرمی بڕیاری خۆی دا، کە موچە دەنێرێت یا نا، ئەوکات ئێمە ھەڵوێستی خۆمان دەبێت”.
شایانی باسه هه‌فته‌ی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە عێراق ٢٥٠ ملیار دیناری ناردووەتە لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە ھەولێر، ئه‌مه‌ش میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح و حزبه‌كانی سلێمانی ده‌ستیان كردبه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌وان بوونه‌ته هۆكاری ناردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به فه‌رمی میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح به‌ده‌ستكه‌وتی خۆیان له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌مه ئاشكرا بوو كه ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه نه‌هاتۆته هه‌رێمی كورستان، به‌مه‌ش ئه‌و بانگه‌شه‌یه وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو جارێكی به‌درۆ خرایه‌وه”