گۆڕان و كۆمه‌ڵ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی حشدی شه‌عبی دروست ده‌كه‌ن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، هه‌ریه‌كه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌نیازن له‌گه‌ڵ لیستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هاوپه‌یمانی بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق و له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”هادی عامریی و فه‌رماده‌كانی تری حشدی شه‌عبی به‌نیازن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گۆڕان و به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌ره‌مانی عێراق، ئامانجی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا ده‌كات، به‌رۆژنامه‌ی القدس العربی راگه‌یاندووه، هادی عامری و لیستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ده‌نگی سوونه‌كان، ده‌یانه‌وێت سود له‌ده‌نگی سلێمانی وه‌ربگرن، ده‌لێـ”هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ده‌نگی سوونه‌كان، ده‌یانه‌وێت سود له ده‌نگی كوردانی سلێمانی وه‌ربگرن و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گۆڕان هاوپه‌یمانی ببه‌ستن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه مه‌یلی زۆر هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵ و گۆڕان، بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی حشدی شه‌عبی و به‌و پێیه كه ئێران دوای هه‌ڵبژاردن هادی عامری و نووری مالیكی بكاته هاوپه‌یمان دژی به حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌ری بخات، به‌مه‌ش گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح پێیان وایه باشترین بژارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان بوونه سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌ستكه‌وتی پله و پۆسته‌كانیان ده‌بێت”.