لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشایەوە

له‌چوارچێوەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشایەوە.

(ئێڤار ئیبراهیم)سەرۆكی لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: “دۆخی ئێستای ژنانی كوردستان خراپە و توندوتیژی بەردەوامە، راوێژیان پێناكرێت لە ناوەندەكانی بڕیار، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەی كاروباری ژنان هەڵوەشایەوە”.
سەرۆكی لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: “لیژنەی كاروباری مەدەنی و لیژنەی ژنان تێكەڵكراوە و زۆربەی ژنانی ناو پەرلەمانی كوردستان و پیاوانیش دەنگیان بۆ ئەو بڕیارەدا، ئەوەش پێچەوانەی ئەجێندای سیاسی ئەو ژنانەیە كە ئێستا خۆیان بە نوێنەری ژنان دەزانن لە پەرلەمانی كوردستان”.

Back to top button