كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ناوی برنجه‌وه‌، لم ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن

 

له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ده‌ستبه‌سه‌ر 20 تۆن لم-دا ده‌گیرێت، كه‌ به‌ناوی برنجه‌وه‌ به‌نیازبوون ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ هێنانی خواردن و كه‌لوپه‌لی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوی نایاسایی، له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراكی باشماخه‌وه‌ توانراوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كۆنتێنه‌رێكی بارهه‌ڵگری ئێرانیدا بگیرێت، كه‌ باره‌كه‌ی برنج بوه‌ و له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌شێوه‌ی ترانزێت هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” له‌ پاش پشكنینی ئه‌و كۆنتێنه‌ره‌، ده‌ركه‌وتوه‌ به‌شێكی زۆری باره‌كه‌ له‌بری برنج به‌ لم پڕكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ 21 تۆن بووه‌و یه‌ك تۆنی برنج بوه‌و 20 تۆنی لم بووه‌”.

Back to top button