وه‌ستا ره‌سوڵ : بۆیه ئێمه له‌كه‌ركووك شكاین چونكه گه‌ریلا له عه‌فرین مه‌شقیان پێكرابوو ئێمه نا
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌شداری له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركووك، رایده‌گه‌ێنێت، بۆیه پێشمه‌رگه له كه‌ركووك شكا چونكه وه‌ك گه‌ریلا مه‌شقیان پێنه‌كرابوو له عه‌فرین ئه‌مه‌ش بوو بوه هۆی شكانی پێشمه‌رگه”.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی كه به‌شداربوو له پیلانگێری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركووك به رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی نزیك له گۆڕانی راگه‌یاندووه، پێشمه‌رگه و شه‌رڤان دوو شتی لێك جیاوازن، پێشمه‌رگه مه‌شق و لیاقه‌ی گه‌ریلای نیه و پێشمه‌رگه مه‌شقی پێنه‌كراوه، پێشمه‌رگه چه‌ند ساڵه له‌شه‌ر بووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌شقی پێنه‌كراوه، گوتیشی من ده‌لێم پێشمه‌رگه له كه‌ركووك شكا”.
هه‌روه‌ها وه‌ستا ره‌سوڵ ده‌شلێـ” پێشمه‌رگه له‌كه‌ركووك شكا هه‌ر هێزێكیش كه شكا خۆی بۆ ناگیرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” من فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی بچووك بووم، فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی زۆر له‌سه‌ره‌وه هه‌یه له‌من گه‌وره‌تر برۆن له‌وانه بپرسن بۆچی له‌كه‌ركووك پێشمه‌رگه شكا؟ من نازانم”.