كۆلێژی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بۆ قوتابیانی ده‌رچووی كۆلێژ بڵاوكرده‌وه‌

راگرایەتی كۆلێژی پۆلیسی ھەولێر، لە راگەیەنراوێکدا رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی دەرچووی كۆلێژەكان دەكاتەوە، ئەوانەی پێشتر داوای خوێندنیان پێشكەشكردووە، سەردانی كۆلێژەكەیان بكەن.”

راگرایه‌تی كۆلێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووه‌.” كه‌ راگرایەتی كۆلێژی پۆلیسی ھەولێر ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی دەرچووی زانکۆ و كۆلێژەكانی هەرێمی کوردستان دەكاتەوە کە ئەوانەی داوایان پێشكەشکردووە بۆ خوێندن لە كۆلێژەکە، سەردانی کۆلێژەکە بکەن لەشاری هەولێر”.

هەروەها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌.” كه‌ پێویستە سەرجەم خوێندکاران کە پێشتر فۆرمیان پرکردۆتەوە و ئارەزووی خوێندنیان هەبوە لە کۆلێژی پۆلیس کە ژمارەیەکی زۆرن بە مەبەستی پەیوەندیكردن بەکۆلێژەکەوە، رۆژی پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2018  سەردانی كۆلێژی پۆلیسی ھەولێر بكەن.

راگەیەنراوەکەی کۆلێژی ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، خوێندکاران بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان، دەتوانن کلیک لێرەبکەن.

http://www.hawlerpa.com/

Back to top button