هێزه عێراقییه‌كان ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد له‌م ناوچه كوردستانییه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەكان لە رۆژهەڵاتی شارۆچكه‌ی دووز خورماتوو ده‌ستیپێكرد.”
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/2/2017، هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق كه پێكهاتوون له حه‌شدی شه‌عبی و جه‌یشی عێراقی پرۆسه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزی ئاڵا سپییه‌كه‌ی پشتی شارۆچكه‌ی دووز خورماتوویان ده‌ستپێكرد.
ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر باسده‌كرا و گفتوگۆی له‌سه‌ر بوو، ئه‌وه بوو.” كه ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقیه‌كان بۆ پاككردنەوەی سنوری ده‌شتی دووز خورماتووه لە پاشماوەكانی داعش كە بە گروپی ئاڵا سپییەكان ناسراون، له پاڵ ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێ هه‌ر كه‌سێك له‌و سنوره چهكداربێت ده‌ستگیری بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی، ئۆپراسیۆنەكه لەزنجیرە چیای غەرەو دەشتایەكانی سلێمان بەگهوه دەستپێدەكات و تاوەكو بوونی دوا مۆڵگەی ئەو گروپە لەناوچەی پەڵكانە كه ده‌كه‌وێته پشتی خورماتوو و خۆرئاوای قه‌زاى كفری.