ئهم 10 خۆراكه دڵت دهپارێزێ بۆ ههمیشه له نهخۆشی
چەند خۆراكێك هەیە بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە و دەتوانیت وەك خواردنێكی ڕۆژانە بیخۆیت، پێویسته رۆژانه سود لهو خواردنانه وهربگیرێت، كه تهندروستی دڵ دهپارێزێت.”
خواردنهكانیش بریتین له:-
– شۆكۆلاتە جگە لە تامە خۆشەكەی لە هەمان كاتدا ئەگەری جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە.
-تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئەی و ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و كانزا هەمەچەشنەكان ، بۆ ئەوەی دڵت تەندروست بێت خواردنی تەماتەی كاڵ لە تەماتەی كوڵاو سوودبەخش ترە.
-سێو : “سێوێك بخۆ و پزیشك مەبینە ” ئەمە ئەو قسەیەیە زۆركات بەرگوێمان كەوتوە ، بەڵام دەتوانیت ڕۆژانە بەخواردنی تەنها یەك سێو دڵت لەنەخۆشی بپارێزە.
– هەموو بەرهەمەكانی دانەوێڵە ، ئەو كەسانەی بەرهەمەكانی دانەوێڵە لە ژەمە خۆراكەكانی ڕۆژانەیاندا هەیە ئەگەری توشبوونسان بەنەخۆشی دڵ كەمترە.
-ماسی سالمۆن ، ئەم جۆرە ماسیە بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ لەپێكهاتەیدا هەیە و چەوری زیان بەخشی ناوخوێن كەمدەكاتەوە.
-چەرەس: چەوریە ناتێرەكان لەپێكهاتەی هەموو جۆرەكانی چەرەسدا هەیە ، بخۆرێكی باشی ئەم خۆراكە بە.
-فاسۆلیا : ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی فاسۆلیا دەكەیت ئەوە پێویستە بزانیت دڵت پارێزراو دەبێت لە نەخۆشی.
– ماوەی هەشت هەفتە ڕۆژانە یەك كوپ توو یان شاتوو بخۆ ، ئەمە دڵ پارێزراو دەكات و پەستانی خوێن ڕێك دەخات.
– ماست : پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ماست یەكێكە لەو خۆراكانەی پوك لە نەخۆشی دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.
– مێوژ : ئەو پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەی لەناو مێوژدا هەیە یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات لەنەخۆشی ، لەبەر ئەوە هەوڵبدە هەمیشە كەمێك لەم خۆراكەت پێبێت و بیخۆیت بەبەردەوامی.