بزانه‌ چ فێڵێك له‌ حكومه‌تی عێراق كراوه‌

خواكوڕك

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری عێراقی رایگه‌یاند، “ماوەی چەند ساڵێکە عێراق کۆمەڵێک جیهازی دۆزینەوەی تەقینەوەی کڕیوە لە کەسێک بەناوی (جیم کرومینک) کە بریتانیە و لەدوایدا دەرکەوت کە ئەم دەزگایانە ناتوانن ئەوکارەبکەن، بەڵکو جیهازی دۆزینەوەی تۆپی (ڕەگبیە) و بەفێڵ فرۆشراونەتە عێراق”

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌ پۆستێكیدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت دوای تۆماركردنی سكاڵا، “دادگایەکی بریتانی دەستی گرت بەسەر تەواوی سەرمایەی ئه‌و تۆمەتباردا کە بڕەکەی ۷۹٠٠٠٠٠ حەوت ملیۆن نۆسەد هەزار پاوەندی بریتانی بوو”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “لەو بڕەپارەیە بڕی (۲۳٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن سێ سەد هەزار پاوەندی وەک قەرەبوو گەراندەوە بۆ عێراق کە هەردانەیەک لەو دەزکایانە بەبڕی (٤٠٠٠٠) دۆلار کڕابوون و لە ئەسڵیشدا دەزگاکە تەنها بایی (۲٠) دۆلارە ئەوکەسە هەندێ گۆرانکاری تیدا کردبوو”.

Back to top button