براوهی یاری ئهمشهو له یاریی كۆتایی جامی شایی ئیسپانیا دهبێت

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ئیشبیلیە و لیگانێس رووبەرووی یەكترببنەوە”.
بڕیار وایه كه یارییەكە كاتژمێر (11:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (رامۆن سانچێز پێزخوان) لەشاری ئیشبلیە بەرێوەبچێت”.
لەیاری چووندا هەردوو یانە بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون ، بۆیە براوەی یارییەكە راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی داهاتوو”.
ئهوهی شیاوی باسه.” براوەی یاری ئەمشەو ، لەیاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر براوەی یاری نێوان (بەرشلۆنە و ڤاڵانسیا) یاری دەكات”.