به‌رپرسێكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌ستم ده‌خه‌مه‌ نێو ئاگر له‌سه‌ر نیمار

له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییكردنی نیمار به‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌، ئێستگەیەكی ئیسپانی رایده‌گه‌ێنێت.” بەرپرسێكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەهۆی نیماری بەرازیلییەوە دەستی دەخاتە نێو ئاگر”.

له‌و باره‌وه‌، (لویس فێرناندێز)  بەرێوەبەری ناوەندی مەشقەكانی یانەی پاریس سان جێرمان ، لە لێدوانێكیدا بۆ ئێستگەی كادینا سێری ئیسپانی رایگه‌یاند.” كه‌ دەستم دەخەمە نێو ئاگرەوە ئەگەر نیمار پەیوەندی بە ریال مەدرید بكات”.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند.” لەسەر بەرپرسیاریەتی من ، دڵنیاتان دەكەمەوە دەستم دەخەمە نێو ئاگر، بە دڵنیاییەوە نیمار پەیوەندی بە ریال مەدرید ناكات”.

فێرناندێز ئه‌وه‌شی گوتووه‌.” كه‌ ئەوەی لەبارەی ناكۆكی نێوان نیمار و كاڤانی دەوترێت هیچی راست نییە و سەرتاپای ئەو هەواڵانە دوورن لەراستییەوە ، هەمووانیش لەبارەی بەهای ئەستێرەكانمان دەزانن”.

Back to top button