روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی تاكە چارەسەری بەردەم عەفرین

رێكان سەباح
 
ئەردۆگان سەرككۆماری توركیا كە لەژێر تیخی تیژی بڕینی شادەماری ئابووری “كەمالیستەكانی دەوڵەت” بەرهەمهێنانی ئابووریەكی بەهێز، هەوڵ و راپێچی توركیا دەدات بۆ دیكتاتۆریەت و ئاماژەكانی دەركەوتنی نیازە دیكتاتۆریەكانی، وێنەی “یەك ئاڵا و یەك نەتەوە و یەك خاك و یەك دەوڵەتی ” گۆڕیوە بۆ “یەك سەرۆك و یەك حزب و یەك دەسەڵات” ئەم تێكەڵشێڵاوبوونەی ئەردۆگان، بەتەواوی لەپاش تەسفیاتی “رێكخستنەكانی گویلەن و عەبدولڵا گوڵ و ئەحمەد داود ئۆغلو و بولەنت ئارنج” هاتووە، جگە لە بزر بوون لە زەڵكاوێكدا هیچ وێنەیەكی تری پێشانی گۆڕەپانە سیاسی و نێودەوڵەتیی نەداوە، ئەمەش چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، توركیا بەو هەموو پێگە جیۆسیاسیەی بەهێزە چ وەك رایەڵە مێژوویەكانی دەوڵەتەكە، لەئاستێكی زۆر لاوازی دبلۆماسیەتدا دەناڵێنێت، توانایی تێگەیشتنی بۆ رەهەندە گۆڕاو و بگۆڕەكانی ناوچەكە نیە، بەدوایی دەستگرتن بە هێشتنەوە نەخشە ناوچەكە و سیاسەتی سەد ساڵەی سایكس پیكۆیە، تا ئەو رادەیە هێڵەگشتیەكانی سیاسەت و دبلۆماسیەت و هێزە سەربازیەكەی توركیا بێ ئاگا و روچووە لەو زڵگاوە كه ئەردۆگان دەلێت” ئێمە نازانین چی دەگوزەرێت؟ ئەوە چی دەگوزەرێت؟ ئەوە دابەشكاری ناوچەكەیە؟! ئەم قسەیەی ئەردۆگان، دەرخەری ئەوەیە توركیا لە سفر پێگەی سیاسی دایە لەناوچەكەدا، هەر بۆیە تارمایی باڵی كێشاوە بە سەر سیاسەتی توركیا، وای كردووە توركیا لەگەڵ جیهادیەكان و كۆت و بەندبووەكانی فكرەی تووندرەوی سووریادا، دەست تێكەڵاویەكی فەرمی و ئاشكرا پێشان دات”.
دۆخی ناهاوسەنگی مەترسیداری توركیا
 
ئەگەر لە ئێستادا سەیری تەواوی دیمەنەكانی ناو توركیا بكەین، لەسەر ئاستی ناوەخۆییدا ئەردۆگان لەگەڵ فەرهەنگ و ئاستێكی هۆشیاری 100 ساڵەی توركیایی دیموكراسی و كۆمەڵگەی تێپەڕی و لە قۆناغی كاریزماتیك دا شەڕی سەپاندنی دەوڵەتێك بەسەر توركیا دەكات، كە وێنە و شێوەی لە سەدام وێران تره، ئەمە ئەو هێڵە مەترسیدارەیە، كە داودئۆغلو و عەبدوڵڵا گویڵی خستە جوڵەوە، لەوەی ئەگەر بەرپێی ئەردۆگان نەگیرێت و نەوەستێنرێت، ئەوە بێ شك توركیا پەڵكێشی بەردەم دابەشكاریەكی وێران و داروخاوی توركیا و شەڕی ئەهلی دەبات، بۆیە ئەحمەد داود ئۆغلو و عەبدوڵڵا گویل بە لێدوان و بۆچوونی جیاواز لەبەرامبەر “فەتحوڵا گویلەن و رۆژئاوای كوردستان” لە ئەردۆگان جوڵەیان كرد، ئەوەش بوو ئەردۆگان لە كۆبوونەوەی حزبەكەی دا تۆمەتباری كردن بە پاڵپشتی ” پەكەكە و فەتحوڵا گویلەن” بەڵام لەبنەرەتدا ئەردۆگان لەگەڵ هەنگاوی ئۆپراسیۆنی ” چل زەیتۆن” تێگەیشت كە پەڵكێشی ناو زڵكاوێك كراوە بەتەنیا دەمێنێت و لێدەرچوونی نەك هەر زەحمەتە، بەڵكو شەڕی عەفرین لەبنەرەتدا شەڕ گروپ و حزب نیە، شەرێكە كە لەشكل و وێنەدا رەنگێكە لە هێز و رووبەروو بوونەوەدا هێزێكی ترە.
 
پشتتێكردنی توركیا
 
ئەردۆگان لە 25ی 9ی 2017 واتا رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم، تەواو پشتی لە روانگە حەقیقەت زاڵەكەی سەرۆك بارزانی كرد، چونكە حەقیقەتی ناوچەكە، لە رووحی خەباتی نەتەوەی كورد دا، بۆ چارەسەری دەچێت، لەناو كوردیش دا لە خودی سەرۆك بارزانی دا بەرجەستە ببوون، ئەمەش بەڵگەی حاشا هەڵنەگری هەیە، هیچ دەسەڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەراست ناتوانێت بێ كورد سەردار بمێنێت، بۆیە روانگەی بارزانی پێناسەی ئەم حەقیقەتە زاڵەی دەكرد وەك ” پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد لەرێگای دیالۆگ دا لە توركیا، كە بوە هۆكاری ئارامی و بەهێزی كورد و تورك و توركیایەكی بەهێزی پێناسە دەكرد لە ئاستی جیهانی دا، كێشەی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، لەبنەرەتدا لە روانگەی سەرۆك بارزانی دا لە سەر هێڵی چارەسەری ئاشتی دایە، بەڵام سەرۆك بارزانی پێی وایە، شەرعیەتی دەسەڵاتی رژێم لەپاش ئەم دۆخەی سووریا نیە، دەكرێت لەرێگاچارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ سووریا بێتە بوون لەناو سووریاشدا رایەڵەی كێشەكانی كورد ئامانجە سەرەكیەكە بووە، روانگەی بارزانی لە هەرسێ رێكەوتنەكەدا بەناوی ” رێكەوتنی هەولێر و دهۆك یەك و دوو” خرایە روو، كە لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسووریا ئەنەكەسێ و تەڤدەم و پەیەدە كراوە، بارزانی بۆ ناوەخۆی رۆژئاوایی كوردستان پێی وابوو، لەنێو ئەو واقیعە سیاسی و جوگرافیایەی رۆژئاوادا، تاك حزب و تاك هێز بەرجەستە پاراستن و هێشتنەوەی رۆژئاوا ناكات، یەكرێزی و خاڵە هاوبەشەكانی ” نەتەوە” دەتوانێت ببێتە هەوێنی رۆژئاوایەكی بەهێز و دانپێدانراو، بەڵام هەم پەكەكە و یەپەگە، ئەو هێڵە ستراتیژیانەیان نەبینی، هەم توركیاش لەوە حاڵی نەبوو كە روانگەی سەرۆك بارزانی تاكە بەدیلە، هیچ بەدیلێكی تر بۆ رۆژئاوایی كوردستان نیە، بەتایبەتی چەك و هێز ناتوانێت بەرجەستەی حەزە سیاسیەكان بكات.
 
چارەسەر و گەرانەوە بۆ سەرۆك بارزانی
 
ئێستا كاتی ئەو پرسیارەیە، كە ئایا لەپاش ئەم دۆخەی عەفرین یەپەگە و توركیا بەدیلیان چی دەبێت؟ لە ئێستادا توركیا لەوەدا حاڵ بووە یان حاڵی دەبێت كە بوونی هێرش بۆ سەر عەفرین بەهەموو شێوەیەك شكەست و سەركەوتن، یەك پێناسەی هەیە، هەم لەسەركەوتندا هەم لە شكەستدا، توركیا پەڵكێشی زڵكاوی سووریا كراوە، داگیركاری عفرین یەكسان نابێت بە كۆتایی یەپەگە لەو هەموو هاوكێشە ئیقلیمیە دابەش بووەی ناو سووریا، چونكە یەپەگە لە دوو سەرچاوەی دۆخی سووریا سود وەرگرە، یەكەمیان لە نەتەوەی كورد و مانەوەی كورد دا سود وەردەگرێت، دووەمیان لە دابەشكاری زڵهێزەكانی جیهان لە سووریا سود مەند دەبێت، ئەی كەوایە توركیا بەرەو كوێ دەچێت؟ ئەمە بەو مانایە نیە كە تەنها توركیا پەڵكێشكراو و داهاتوو رەشە، بەڵكو یەپەگەش تروسكایی مانەوە و ئیستقراری كەوتۆتە ژێر چەكوشی واقیعی جوگرافیا، بۆیە هەردوو لایان، هەم یەپەگە هەم توركیا لە زڵكاوی سووریادا، چارەنووس رەش و رەشكەری دەسەڵاتی یەكترن، بەڵام لەو هەموو دۆخە شەڵەژاویە كە ئێستا هەیە، تەنها یەك تروسكایی بۆ توركیا و یەپەگەش هەیە، ئەویش گەرانەوەیە بۆ لای حەقیقەت زاڵەكەی روانگەی بارزانی” چونكە یەپەگە لەوەدا حاڵی نیە، كە لەو جوگرافیا واقیعی رۆژئاوادا، دەرفەتی مانەوەیی بە تاكرەوی و دیكتاتۆری نیە، ناتوانێت پێناسەی یەكهێزی بۆ رۆژئاوایەكی دانپێدانراو و ئیستقرار بكات، كەوایە تاكە دەرەچە كە یەپەگە دەهلێتەوە، بوونی گەرانەوەیە بۆ رێكەوتنەكانی هەولێر و دهۆك یەك و دووی روانگەی بارزانی لە رۆژئاوایی كوردستان”، هەرچی توركیایەش بەدیاری كراوی ئەردۆگان، لەوەدا جارێكی تر حاڵی نیە بێ بوونی كورد هیچ زەمانەتێك بۆ دەسەڵاتێكی ئیستقرار و بەهێز نیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، كەوایە رێگا چارەسەر كێشەی عەفرین و رۆژئاوایی كوردستان، لەگەڵ توركیا تەنها قبوڵكردنی واقیع سەپاوی كوردە لەو ناوچەیە، دەكرێت ئەردۆگان، لەگەڵ كورددا ئەم نەخشیەی ئێستا قبوڵ بكات، بەڵام لەرێگای پاڵپشتی هێزی تری كورد ئەم زەمانەتە زامن بكات چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دا چ لەسەر ئاستی رۆژئاوایی كوردستانیش دا پاڵپشتی هێزی تری كورد بكات، لەسەر بوونی هێزی جیاواز لە یەپەگە لەناو كورد و بەتایبەتی لەرۆژئاوا بخاتە بەردەم گفتوگۆیەكی تر، كە ئەمە تاكە دەرچەی رزگاری توركیا و یەپەگەشە كە لەروانگەی حەقیقەتی زاڵی سەرۆك بارزانی دا خراوەتە روو”.
Back to top button