گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شێكی تری خاكی كوردستان به 5 بیره نه‌وته‌وه فرۆشت
ئه‌رسه‌ڵان عه‌لی به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خورماتوو، له‌باره‌ی جارێكی تر فرۆشتنی خاكی كوردستان له‌لایان گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رایگه‌یاند”میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بازگەیەک و چەند گوندێکی سنووری شارەدێی زینانەی سەر بە شارۆچکەی کفری داگیر کرد، هاوکات گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە ئەو ناوچانەشیان جارێكی تر فرۆشت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له دوزخورماتوو ده‌شلێـ”دوای ئۆپەراسیۆنەکەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر سنوری شارەدێی زینانەی سەر بە شارۆچکەی کفری، ئەو میلیشیایانە بازگەی چوارڕیانی نەوجوولیان داگیر کرد کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ناوچەی داودە و پاشان چوونەتە بنکەی تەندرووستیی نەوجوول و چەند پاسەوانێکی ئەو بنەکەیشان ڕفاندووە و ڕوونی کردەوە، میلیشیاکان چەند گوندێکی سنووری داودەیان داگیر کردووە. گوتیشی: ژمارەیەک پێشمەرگە کە سەر بە لاهوور جەنگین، لە نێو قوتابخانەی گوندی دوراجی سەر بە شارەدێی زینانەن”.
هه‌ر له‌باره‌ی راده‌ستكردنی ئه‌و ناوچه فرۆشراوانه‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ره‌خنه‌ی تووند له‌ئاستی شه‌قامی كوردی ده‌گیرێت، په‌یامنێری كه‌ی ئێن ئێن به‌ناوی سیروان خورشید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، دهنووسێـ”پاڤڵ تاڵەبانی چوارڕیانەکەی نەوجوولیشی فرۆشت”.
شایانی باسه ناوچه‌ی داوده هه‌ر له‌سه‌ره‌تا ساڵی 1992 له‌ده‌ستی رژێمی بهغس رزگار كراوه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه دابووه، به‌ڵام باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه‌شی فرۆشتووه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌م ناوچانه خاوه‌ن پێنج بیری نه‌وته”.
شایانی باسه پاش فرۆشتنی كه‌ركووك گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ئێستادا ده‌ستی كردووه به فرۆشتنی گوند و شاره‌كانی تریش به حشدی شه‌عبی”.