ناتۆ سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێنج پاكێج بۆ چاكسازی ئاماده‌كراوه‌، كه‌ ناتۆ سه‌رپه‌رشتی په‌یكه‌ربه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌كات، هه‌كه‌لیه‌یی نوێ بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ داده‌مه‌زرێت”.

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌لێـ”دوای رێكخستنەوەی، هەیکەلییەتی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی ناتۆ دەبێت، گوتیشی: “ئێستا 5 پاکێجی سەرەکی چاکسازییەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و ئەم پێنج پاكێجە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە”.

ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌شلێـ”ھاوپەیمانی نێودەڵەتی خۆیان سەرپەرشتی گۆڕانكارییەكانی وەزارەت دەكەن و ئومێد وایە لە داھاتوودا وەزارەتێكی دیكە دروست ببێت، ھەیكەلییەتی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ناتۆوە سەرپەرشتی دەكرێت”.

Back to top button