یه‌كێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ناكات

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌باره‌ی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی و به‌شداری یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌لێـ” ئەگەر ناکۆکییە نێوخۆییەکان لەنێو یەکێتی بەردەوامبن، ئەوا پێشبینی ناکرێت یەکێتی لیست و کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت و ده‌شلێـ”بەهۆی رێککنەکەوتنی سەرکردایەتی یەکێتی لەنێوخۆدا، ئەوا یەکێتی لیست و كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نابێت”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت”پێش رووداوه‌كانی كه‌ركووك دەنگێکی زۆرمان دەهێنا، چونكه هێزی پێشمه‌رگه له پاراستنی هه‌موو ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستان یه‌كێتی بردبووه لووتكه، به‌ڵام له‌دوای رووداوەکانی کەرکووك یەکێتی رێژەی دەنگەکانی کەمیکردووە”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شلێـ”به‌س قسه‌یه‌كه له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باس ده‌كرێت ئیتر نازانم ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌گیرفانی كێدایه؟ تابڵێین به فەرمی په‌سه‌ندكراوه یاخود نا، دكتۆر بەرھەم تائێستا خۆی به‌یه‌كێتی ده‌زانێت و ده‌ستیشی له‌یه‌كێتی نه‌بڕیووه ئومێدیشی ئه‌وه‌یه جارێكی تر له‌ناو یه‌كێتیدا كۆده‌نگیه‌ك دروست ببێت و له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح شێخ جه‌عفه‌ر ده‌شلێـ”بێگومان هێزی گه‌وره له‌ناو یه‌كێتی ده‌بات، چونكه كادیره‌كانی یه‌كێتی له‌و دۆخه زۆر ناڕازین، هه‌موویان ده‌گه‌ڕێن بۆ په‌نایه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن له‌ناو ده‌ریایه‌كن ده‌ست ده‌به‌ن بۆ چڵه‌پوشێكیش بێت، خه‌ڵكی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێت به دوای ناوه‌ندێكی بڕیاری به‌هێز بێگومان خه‌ڵك ئومێدێكی به‌كاك به‌رهه‌م هه‌یه، به‌ڵام ئیتر نازانین ئه‌ویش تاچه‌ندێك ده‌توانێت ئه‌و ئومێده‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت”.